وه‌زیری كاره‌با: كێشه‌كه باش دابه‌ش نه‌كردنی كاره‌بایه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی كێشه‌ی كاره‌باى نیشتمانی و دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له وه‌رزی سه‌رما‌دا به‌سه‌ر هاووڵاتییان كرد و وەزیری كارەبا له‌سه‌ر داوای خۆی به‌شداری له دانیشتنه‌كه كرد و له میانی وته‌یه‌كدا وه‌ڵامی راو سه‌رنجی په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه.
كه‌مال محه‌مه‌د، وەزیری كارەبا باسی كێشەو بەربەستەكانی بەرده‌م كەرتی كارەبای لە كوردستان كردوو رایگەیاند، بۆ بەرھەمھێنانی كارەبا پێویستیان بە گاز یاخوود بودجە ھەیە، ئاماژەی بەوەشكرد 13 وێستگەی بەرھەمھێنانی كارەبایان ھەیە و 6737 مێگاوات كارەبا بەرھەم دەھێنن.
وەزیری كارەبا ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا چەند وێستگەیەكی بەرھەمھێنانی كارەبا لە سلێمانی و دھۆك و ھەولێر دامەزراون، بەڵام تائێستا ھێڵی كارەبایان بۆ دابین نەكراوە، ئاماژەی بەوەشكرد كێشەی سەرەكی وەزارەت لە دابەشكردنی كارەبایە كە بە شێوەیەكی باش كۆنترۆڵ نەكراوە.