ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین رۆژنامه‌نووسیان زیندانیی كردووه ئاشكرا ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/12/2014 بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌كه له چین و توركیا و سعوودیه و میسر و ئێران له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهاندا كه زۆرترین رۆژنامه‌نووسیان له ساڵی 2019 زیندانیی كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، چین وڵاتێكه به چنگێكی ئاسنین رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسان بووه‌ته‌وه و توركیاش ژماره‌یه‌كی زۆری رۆژنامه‌نووسانی له زیندانه‌كانی ئاخنیوه و له چاوه‌ڕوانی دادگاییكردن و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانیاندا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر.
ساڵی 2019 ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی زیندانیی كراون به‌هۆی حوكمی داپڵۆسێنه‌ر و سه‌ركوتكار و به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا به‌رز بووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، چین یه‌كه‌م و توركیا دووه‌مه، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه له سعوودیه و میسر پێكه‌وه له پله‌ی سێیه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهاندان كه زۆرترین رۆژنامه‌نووسیان زیندانیی كردووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رژمێریی ساڵانه‌ی لیژنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، له سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر له 250 رۆژنامه‌نووس به‌هۆی كاره‌كه‌یانه‌وه خراونه‌ته زیندانه‌كانه‌وه و به‌راورد به ساڵی رابردوو جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ نابینیرێت، چونكه ساڵی 2018ـش ژماره‌ی رۆژنامه‌نووسه زیندانیكراوه‌كان 255 كه‌س بوون.
دوای چین و توركیا و سعوودیه و میسر، ئێریتریا و ڤێتنام و ئیران له ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه زۆرترین رۆژنامه‌نووسیان خزاندووه‌ته گرتووخانه‌كانیانه‌وه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌ر چه‌نده له رووی ژماره‌وه و به‌راورد به ساڵی رابردوو كه 68 رۆژنامه‌نووس له توركیا خرابوونه زیندانه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵیش بارودۆخی رۆژنامه‌نووسان له توركیا باش نه‌بووه، ئه‌مساڵیش 27 رۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیركراون و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له سه‌ركوتكردنی رۆژنامه‌نووساندا سه‌ركه‌وتوو بوون و زیاتر له 100 دامه‌زراوه‌ی میدیایشیان داخستووه و تۆمه‌تی په‌یوه‌ست به تیرۆریان ئاراسته‌ی كارمه‌ند و رۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاكان كردووه.
بارودۆخه‌كه له ئێرانیش جیاواز نییه و ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌و وڵاته‌دا ساڵی 2019، به‌هۆی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی فراوان ده‌ستگیركراون بۆ 11 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رۆژنامه‌نووسێكی تایبه‌تمه‌ندی كاروباری ئابووریشیان به‌ناوی محه‌مه‌د مساعد ده‌ستگیر كردووه، پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی راگرتنی ئینته‌رنێت بۆ ریگرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران تویتێكی كردبوو.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئێرانییه له تویته‌ره‌وه نوسیبووی: "سڵاو ئه‌ی جیهانی ئازاد!" بۆ ئه‌وه‌ی بگاته تۆڕی ئینته‌رنێتیش 42 خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به شكاندنی فیله‌ته‌ری به‌كارهێنابوو.