UN هێزه ئهمنییهكان و میلیشیاكانی عێراق به دهستگیركردنی ههڕهمهكی خۆپێشاندهران تۆمهتبار دهكات
K24- ههولێر:
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق هێزە ئەمنییەکان و میلیشیاکان بەدەستگیرکردنی هەڕەمەکی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی مەدەنی تۆمەتبار دەکات.
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیهندراوێکدا بڵاویکردەوە، زانیاری تەواویان لایه، کە خۆپیشاندەران و چالاکوانان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و میلیشیاکانەوە بەئامانج دەکرێن و دەستگیردەکرێن.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکان هەندێك کەسیان لەناو ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان بەتۆمەتی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردووە و رەوانەی زیندانی تاکەکەسیان کردوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، میلیشیاکان 5 چالاکوانی مەدەنیان بۆ ماوەی چەند رۆژێك دەستگیرکردووە و رەوانەی زیندانی تاکەکەسیان کردوون.
H.B