وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی چه‌ند نۆرینگه‌یه‌ك و شوێنی فرۆشتنی گیاده‌رمانی داخست
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 3 نۆرینگه و تاقیگه‌یه‌ك و كلینێكیكی سۆنار و شوێنێكی فرۆشتنی گیاده‌رمانی پزیشكی له بنه‌سڵاوه داخست.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له په‌یجی فه‌رمانی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11/12/2019، بەڕێوەبەرایەتی پشکنین و دڵنیایی جۆری سەر بەوەزارەتی تەندروستی، له هه‌ڵمه‌تێكدا ئه‌و شوێنانه‌یان داخستووه.
وه‌ك ئاماژه‌یان بۆ كردووه، هۆكاری داخستنیان، پابه‌ندنه‌بوونه به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و سه‌رپێچییان كردووه.
ئ. م