ئیلیسا داواكارییه‌كی له ئێران هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لوبنانی ئیلیسا، په‌یامێك ئاراسته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات و داوا ده‌كات، لوبنان نه‌كه‌نه مه‌یدانی جه‌نگ و گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی جه‌نگی ده‌وێت با له وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه بجه‌نگێت و ده‌ست له لوبنان هه‌ڵگرن با خه‌ڵكه‌كه‌ی چی‌یان ده‌وێت ئه‌و بڕیاره بده‌ن".
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: "نابێت هه‌ر كه‌سێك جه‌نگی ویست بڕیار بدات له لوبنانه‌وه شه‌ڕه‌كه‌ی بكات، ئیسرائیل دوژمنی هه‌موومانه، به‌س بۆ خاتری خوا كار بۆ ئه‌وه مه‌كه‌ن لوبنان بكه‌نه مه‌یدانی جه‌نگ و له‌سه‌ر حیسابی لوبنان و لوبنانییه‌كان شه‌ڕ مه‌كه‌ن و زیان به وڵاته‌كه مه‌گه‌یه‌نن".
ئیلیسا گوتوویه‌تی: "با ئێران له‌ناو ئێرانه‌وه شه‌ڕ بكات، نه‌ك كاتێك ویستی شه‌ڕ بكات له لوبنانه‌وه بیكات".
داواكارییه‌كه‌ی ئه‌و گۆرانیبێژه لوبنانییه پاش لێدوانێكی راوێژكاری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانه كه گوتبووی: "ئیسرائیل زۆر له‌وه بچووكتره هه‌ڕه‌شه له ئێران بكات و ئه‌گه‌ر رێبه‌ری باڵای ئێران فه‌رمان بكات، مووشه‌كه‌كانمان ئاماده‌یه و له لوبنانه‌وه ته‌لئه‌ڤیڤی پایته‌ختی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت ده‌كه‌ین.