چەند نۆڕینگە و تاقیگەیەك لە ھەولێر داخران
K24 - ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، سێ نۆڕینگە و تاقیگە و کلینیکێکی سۆنار و شوێنێکی فرۆشتنی گیادەرمانی پزیشکی، بەھۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان لە ھەولێر داخران.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كرد، بەڕێوەبەرایەتی پشکنین و دڵنیایی جۆری سەر بە وەزارەتی تەندروستی، هەڵسان بە داخستنی 3 نۆرینگە و تاقیگەیەک و کلینیکێکی سۆنار و شوێنێکی فرۆشتنی گیادەرمانی پزیشکی لە بنەسڵاوە/هەولێر. بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و سەرپێچی کردنییان.