پیشەسازی جلوبەرگ دووەم گەورەترین سەرچاوەی بە ھەدەردانی ئاوە

به‌ریتانییه‌كان زۆرترین جلوبه‌رگ ده‌كڕن

K24 – هه‌ولێر:

دامەزراوەكانی تایبەت بە ژینگەپارێزی ھۆشداری دەدەن لە پیسبوونی ژینگە له‌ لایەن كۆمپانیاكانی تایبەت بە بەرھەمھێنانی جلوبەرگ و ھەروەھا ئەو پیشەسازییە بە ھۆكاری كەمبوونەوەی ئاو و پیسبوونی ژینگه‌ی ئاوی لە قەڵەم دەدەن، بەگوێرەی ئامارەكانی رێكخراوی ئۆكسفام، ھاووڵاتیانی بەریتانیا لە ناو وڵاتانی ئەوروپا ساڵانە زۆرترین جل دەكڕن و لە پیسکرنی ژینگەش رۆڵێکی گەورەیان هه‌یه‌.

رێكخراوی ئۆكس فامی بەریتانی، راپۆرتێكی لە بارەی مەترسییەكانی پیسبوونی ژینگە بڵاوكردووەتەوە تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، پیشەسازی جلوبەرگ یەكێكە لە گەورەترین سەرچاوەكانی بۆ پیسبوون ژینگەی جیھان،

ھەروەھا پیشەسازی جلوبەرگ دووەم گەوره‌ترین سەرچاوەی بەھەدەردانی ئاوە، بەرپرسە لە فڕێدانی %10ی گازە پیسكەرەكان، بەگوێرەی راپۆرتێكی ئی ئەی سی، كە رێخكراوێكی ژینگەییە. 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4c415e0a-4755-4a76-b148-f8c8d812149f/120919AVP.ism/manifest