له رووداوێكی هاتووچۆدا 7 كه‌س برینداربوون
K24 - كۆیه:
لە رووداوێکی ھاتووچۆدا، بورهان عه‌لی جومعه، سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی کوردستان، كه به مامۆستا بورهان ناسراوه، له‌گه‌ڵ شەش کەسی دیكه لە ئەندامانی خێزانەکەی برینداربوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كۆیه بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ ئێوارە هه‌ینی، 13/12/2019، لە رێگەی نێوان کۆیە ــ ھەولێر، نزیك گوندی سماق شیرن، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر کۆنترۆڵ لە دەستدەدات و وەردەگەڕێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاتوچۆی كۆیه، مامۆستا بورهان، سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌شجوانی كوردستان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بوونه، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش خۆی و شه‌ش كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی برینداربوونه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئ. م