سەدر سەرجەم دامەزراوە و نووسینگەكانی دادەخات
K24 - ھەولێر
رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریدا بۆ ماوەی ساڵێک، سەرجەم نووسینگە و دامەزاروەکانی لە عێراق دابخات.
دوای ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە بەغدا هەوڵی كوشتنی كوڕی جەعفەر موسەوی گوتەبێژی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدریان دا، سەدر بڕیاریدا بۆ ماوەی ساڵێک، سەرجەم نووسینگە و دامەزاروەکانی لە عێراق دابخات، بە بارەگاکانی سەرایا سەلامیشەوە.
دوێنێ سەفا تەمیمی، وتەبێژی گرووپی چەکداری سەرایا سەلام-ی سەر بە رەوتی سەدر رایگەیاند، كوڕەكەی گوتەبێژی موقتەدا سەدر لە بەغدا رووبەڕووی هەوڵی كوشتن بووەتەوە.