رێوشوێنی توندر دژی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌

"پڕۆژه‌ یاسایه‌كه‌ لە ئەنجوومەنی وەزیران تێپەڕێنراوه‌ و گەیشتووەتە پەرلەمان"
kurdistan24.net

K24- زاخۆ:

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕوو بوونەوەی بەكارھێنان و بازرگانیكردن بە ماددە ھۆشبەر رێككاری توندتر دەگرێتە بەر.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "پڕۆژە یاسایەكمان ئامادەكردووە و لە ئەنجوومەنی وەزیران تێپەڕێنراوه‌ و گەیشتووەتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی لە جاران زیاتر گرنگی بە پرسی ماددەی ھۆشبەر بدەین".

H.B