کۆشکی سپی: بە مەرج لەگەڵ چین رێککەوتووین

"ناكۆكییەك لەنێوان چین و ئەمەریكا دەبێتە ھۆكاری سەپاندنی پێناسی گومرگی"

K24 - ھەولێر

نوێنەری ئابووری كۆشكی سپی لە ئەمەریكا رایدەگەینێت، روودانی ھەر ناكۆكییەك لەنێوان چین و ئەمەریكا دەبێتە ھۆكاری سەپاندنی پێناسی گومرگی لەسەر كاڵا ھاوردەكانی چین.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لاری كۆدلۆ، نوێنەری ئابووری كۆشكی سپی لە ئەمەریكا لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ كەناڵی سی ئێن بی سی رایگەیاندووە، كە ئەگەر بێت و  ھەر ناكۆكییەك لەنێوان ئەمەریكا و چین رووبدات، ئەوە دەستبەجێ ئەمەریكا پێناسی گومرگی لەسەر كاڵاكانی چین دەسەپێنێت.

گوتیشی "راستە ھەردوو وڵات گەیشتوونەتە رێككەوتنێكی بازرگانی وەك قۆناخی یەكەم، بەڵام ئەگەر گەیشتنە ناكۆكییەك كە چارەسەری نەبێت، ئەوە ئەمەریكا رێوشوێنی پێویست دەگرێتە بەر سەبارەت بە سەپاندنی پێناسی گومرگی لەسەر كاڵاكانی چین و وەك فشار بەرامبەر ئەو وڵاتە بەكار دێنێت".

ھ.م