مەترسییەكانی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا
K24 - ههولێر:
دوای سەركەوتنی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەسەر پارتی كرێكاران، جارێكی دیكە پرسی دەرچوونی بەریتانیا بووەتە مژاری سەرەكی لەو وڵاتە، بڕیارە لە كۆتایی مانگی كانوونی دووەم، بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا جیابێتەوە، لەئێستاشەوە ترس و دڵەراوكێ كەوتووەتە نێو بازاڕەكانی بەریتانیا و ئەوروپا، بەشێك لە شارەزایانی ئابووری داوا دەكەن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پەلە بكات لە دەرچوون لە یهكێتی ئەوروپا، بەشێكی دیكەش داوای گرەنتی تێكنهچوونی ئابووری بەریتانیا دەكەن.