سائیرون یه‌ك مه‌رجی هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
كوتله‌ی "سائیرون"ـی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند، به هیچ پاڵێوراوێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران رازی نابن، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجه‌ی تێدا نه‌بێت.
له باره‌ی مه‌رجه‌كه‌یانه‌وه، هاوپه‌یمانییه‌كه ئاشكرایكرد، "هه‌ر كه‌سێك ده‌ستنیشان بكرێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، پێویسته پشتیوانی خۆپیشانده‌رانی هه‌بێت".
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی "سائیرون" محه‌مه‌د ئه‌لغزی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیگه‌یاند، كوتله‌كه‌یان به ته‌واوی پابه‌نده به بڕیاری گه‌لی عێراقه‌وه. به شانازییه‌وه دژی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌گه‌ر بێت و پشتیوانی گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كانی نه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه پشتیوانی له هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت و خۆپیشانده‌رانی عێراق پشتیوانی بكه‌ن".
روونیشیكرده‌وه، كوتله‌كه‌یان ده‌ستبه‌رداری مافی ده‌ستووری خۆی بووه بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌و مافه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ شه‌قامی عێراق و گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان.