پارتی هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی عێراق ده‌دات

"ناکرێت گرژییەکان بەم شێوەیە بەردەوام بن"
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

پارتی هۆشداری لە بارەی دۆخی ئێستای عێراقەوە دەدات و دەڵێت: ناکرێت گرژییەکان بەم شێوەیە بەردەوام بن و یه‌كێتیش پاڵپشتی له‌و بۆچوونه‌ی پارتی ده‌كات.

مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە کوردستان ٢٤ی گوت: دۆخی بەغدا تا دێت خراپتر دەبێت و ناکرێت هەر لایەنە و دۆخەکە بەپێی بەرژەوەندیی خۆی ببینێ.

هاوکات یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پاڵپشتی لە بۆچوونەکەی پارتی دەکات و لەمبارەیەوە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە بە دوری نازانێ ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێ سەرەتای شەڕێکی ناوخۆ بێت.

هەرچی کۆمەڵی ئیسلامیشە داوا دەکات، کورد هێڵێکی دیکەی پەیوەندیی لەگەڵ خۆپێشاندەرانیش هەبێت.

H.B