بههای لیرهی توركی دابهزی
K24 – ههولێر:
بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمهریكی كەمترین ئاستی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆماركرد.
لە مامەڵەكانی دراویدا بەھای لیرەی توركی بە رێژەی 0.6% بەرامبەر دۆلاری ئەمهریکی دابهزی.
به رای شارهزایان هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نادڵنیاییەکان لە پەیوەندی توركیا لەگەڵ ئەمهریکا و پێشبینییەکان بە کەمکردنەوەی رێژەی سوود.
له بازارهكانی توركیادا ئهمڕۆ لیرەی تورکی بۆ ئاستی 5 لیرە و 84 قروش دابەزی، بەرامبەر دۆلارێك دابەزی
هاوکات ئەو دراوە تورکیە بە رێژەی سەدا 9 بەهاکەی لە دەستداوە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نادڵنیاییەکان لە پەیوەندی نێوان واشنتن و ئەنقەرە، بەهۆی ناکۆکییەکانیان لە بارەی سووریا و کڕینی مووشەکی ئێس 400ـی رووسی.