لە ھەولێر 14 ئەدیب و نووسەر خەڵاتكران
K24 - ھەولێر
لە شاری ھەولێر خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە 14 ئەدیب و نووسەر، ئەو خەڵاتەش لەلایەن یەكێك لە رێكخراوەكان و خاوەن كتێبخانەیەك بۆ ئەم كەسانە دەست نیشانكرابوو. سەرۆكی ئەو رێكخراوە ئاماژە بەوە دەكات، ئەم خەڵاتە بۆ ھاندان و پەرەپێدانی خوێندنەوەی كتێبە و ئەم كەسانەش وەك دیارترین خوێنەرەكان بوون كە خەڵاتیان پێ بەخشراوە.
عومەر فەرھادی، وەك رۆژنامەنووسێكی دیاری ھەولێر خەڵاتەكەی پێ بەخشرا، ئەو باسی سەردەمی قوتابخانەی دەكات و دەڵێ "ھەر ئەو كاتیش پارەیەكم دەست دەكەوت رۆژنامەم پێدەكڕی و دەمخوێندەوە". عومەر فەرھادی لە دایكبووی 1938ی شاری ھەولێرە و زیاتر لە 15 ساڵیش پەیامنیری دەنگی كوردی ئەمەریكا بووە.
ھ.م