خۆپیشاندەرانی بەسرە رێگەی کێڵگە نەوتییەکانیان داخست

خۆپیشاندەرانی بەسرە کێڵگەی رومێلەیان بە تەواوی داخست

K24 - ھەولێر

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندەران رێگەی سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانیان لە پارێزگەی بەسرە داخست.

بە گوتەی شاهیدحاڵان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن، خۆپیشاندەران رێگە لاوەکییەکان و کشتوکاڵییەکانیشیان داخستووە، کە بەرەو کێڵگە نەوتییەکانە.

هاوکات خۆپیشاندەران کێڵگەی رومێلەی باکوووریان لە رۆژئاوای بەسرە بە تەواوی داخستووە، رێگریان لە کارمەندان کردووە بچنە سەر کارەکانیان.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشووتر پێگەی ئۆیل پرایس بڵاویکردبووەوە، رووداوەکانی عێراق هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر بازاڕی نەوتی جیهان، چونکە بڕێکی زۆری نەوت لە كێڵگەکانی خواروو ناوەڕاستی عێراق بەرهەمدەهێندرێن.

ھ.م