كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا چووه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی، كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا به چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه چوونه‌ته ناوچه‌ی سه‌وز له ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
فرانسی پرێس له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقییه‌وه رایگه‌یاندووه، كاروانێكی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به چه‌كه‌وه چوونه‌ته ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، پاش ئه‌وه‌ی به فه‌رمی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ره‌زامه‌ندییان وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه گوتوویه‌تی: "كاروانه سه‌ربازییه‌كه له 15 بارهه‌ڵگر كه ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی هامه‌ر و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێبووه پێكهاتوون و چوونه‌ته ناوچه‌كه.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرت، به‌ڵام یه‌كێك له ئامانجه‌كانی خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌یه خۆیان بگه‌یه‌ننه دامه‌زراوه سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق كه له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدان.
جگه له‌وه‌ش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كه‌وتووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه و رۆژی دووشه‌ممه 16/12/2019، مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، نیگه‌رانیی واشنتنی له‌سه‌ر بۆردومانكردنی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له عێراق پێڕاگه‌یاند و داوای كرد رێوشوێنی خێرا و پێویست دژی ئه‌نجامده‌رانی بگیرێته‌به‌ر.