پارتی نیگه‌رانییه‌كانی گۆڕان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌

له‌ پرۆژه‌ی چاكسازیی نیگه‌رانه‌؟
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

بزووتنەوەی گۆڕان پاڵپشتی لە تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای چاكسازی دەكات كە لە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، ئەمڕۆ لە پیرمام خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی  كۆبووەوە. گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، کۆمەڵێك رووداوی گرنگ لە ناوچەکەدا هەن تیشیکیان خرانە سەر.

راشیگەیاند، ئاڵۆزییەکانی ئێستا هەم مەترسی و هەم دەرفەتی تێدایە، دەبێت بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بپارێزرێت.

ئەوكاتەی لەسەر پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەت رێككەوتن بەڵێنیان بە یەكتردا زوو زوو سەردانی یەكتر بكەن، ئێستا لەسەر بەڵێنەكەی خۆیانن، ئەوەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانی ھێنایە پیرمام پرسی پرۆژە یاسای چاكسازییە كە لە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، ئەوان كەمێك لە نیگەرانییان لەگەڵ خۆیان ھێنابوو بەڵام پاڵپشتی خۆیان بۆ تێپەڕاندنی یاساكە دووپاتكردەوە و رایانگەیاند نیگەرانییەكان لەو ئاستەدا نین لەم قۆناغەدا قوڵ بكرێنەوە.

پارتی توانی لە كۆبوونەوەكەدا نیگەرانییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بڕەوێنێتەوە، پێكەوە لەسەر كارە ھاوبەشەكانی بەردەوام بن، جگە لەوەی كە ھەردوولا یەكدەنگ بوون لەم قۆناغەی ئێستای عێڕاقدا كورد لیستێكی ھاوپەیمانی لە بەغدا ھەبێت، بۆ ئەمەش گوتەبێژی پارتی ئاشكرای دەكات كە لە ھەنگاوەكانی كۆتایی پێكھێنانی ھاوپەیمانی كوردستانیی نزیك بوونەتەوە.

لەسەر پڕكردنەوەی ئەو پۆستانەی خوار وەزارەتەكانی حكومەت كە تا ئێستا پڕ نەكراونەتەوە، پارتی ئاماژەی بەوەكرد ھەندێك لەو پۆستانە پەیوەندی بە لایەنی سێیەمەوە ھەیە كە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، بۆ ئەمەش چاوەڕێ دەكەن یەكێتی دوای كۆنگرە بەشداربێت لە كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی بۆ ئەوەی دوا بڕیار لە بارەی پۆستەكان و پێكھێنانی ھاوپەیمانی كوردستانی لە بەغدا بدەن.