لیژنه‌كانی په‌رله‌مان راپۆرتی خۆیان له باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ئاماده ده‌كه‌ن
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، مونا قاوه‌چی رایگه‌یاند، لە سبەینێوە لیژنەکان رادەسپێردرێن بۆ ئامادەکاری راپۆرتی هاوبەشی لیژنەکان لە بارەی پڕۆژە یاسای چاکسازی.
مونا قاوه‌چی گوتیشی: سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ بەدەستهێنانی کۆدەنگی فراکسیۆنەکان لە سەر پڕۆژەکە.
پڕۆژە یاسای چاکسازی ئاراستەی شەش لیژنە کراوە. دەسته‌ی سەرۆکایەتی لیژنەکان رادەسپێردرێت بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی هاوبەش.
رۆژی (11ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه یاسای چاكسازی په‌سند كرد و له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا.
رۆژی (16ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، له دانیشتی خۆیدا، په‌رله‌مانی كوردستان دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساكه، سیفه‌ی به په‌له‌یی به‌خشییه پڕۆژه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت پێش ده‌ستپێكردنی پشووی زستانه‌ی په‌رله‌مان، پڕۆژه‌یاساكه په‌سند بكرێت.