عەبدولمەهدی: عێراق زیانی ترلیۆنان دیناری بەر کەوتووە

"ئەو دۆخەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت زیانی زۆری بە وڵات گەیاندووە"

K24 - ھەولێر

سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق رایگەیاند، ئەو دۆخەی كە ئێستا عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، زیانی چەندین ترلیۆن دیناری تۆماركردووە.

عادل عەبدولمەھدی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق لە چوارشێوەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا، راگیرانی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا، وەستانی پڕۆژەكان كشانەوەی وەبەرھێنەران لە ئەنجامی ئەو دۆخە ناھەموارەی كە ئێستا عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، وڵاتەكە زیانێكی تۆمار كردووە كە بە چەندین ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.

عەبدولمەھدی راشیگەیاند، داھاتەكانی سەرچاوەكانی وەرزی چوارەمی ئەمساڵ بەرێژەی 50% دابەزیووە بەو جۆرەش ئەو زیانەی كە تۆمار دەكرێت بەبڕی 17 ترلیۆن و 400 ملیار دینار دەخەملێندرێت و ئەگەر بێت و ئەو ئاڵۆزییە بەردەوام بێت، ئەوە زیانەكانی زیاتریش دەبن.

ھ.م