پڕۆژەی بە كولتوور كردنی خوێندنەوە لە ھەرێمی كوردستان رادەگەیەندرێت

ساڵێك بەردەوام دەبێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا لە شاری ھەولێر پڕۆژەی بە كولتوور كردنی خوێندنەوە راگەیەندرا و ساڵێك بەردوام دەبێت.

ھاژە غەفور، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "پڕۆژەی بە كولتووركردنی خوێندنەوە لەلایەن سەنتەری خامە و بەسەرپەرشتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان لە ھەولێر راگەیەندرا. بۆ ئەم مەبەستە سەنتەری خامە ھەماھەنگی لەگەڵ 37 سەنتەر و دەزگای چاپ و بڵاوكراوە، بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن لە رێگەی ئەو دەزگایانەوە بە نرخی داشكان كتێب بكڕن".

ھۆگر بەھائەدین، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری خامە بە كوردستان24ی گوت: "ئامانجی سەرەكی ئێمە ھاندانی قوتابیانە بۆ خوێندنەوە و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و رۆشنبیری گشتی. پڕۆژەكە لەژێر ناوی (قوتابی خوێنەر)ە كە بریتییە لە كارتێكی داشكاندن بۆ ماوەی یەك ساڵ بەردەستە، ھەڵگرانی ئەو كارتە دەتوانن بۆ ماوەی ساڵێك كتێب لە 37 دەزگای چاپ و بڵاوكراوە بكڕن و داشكاندنیان بۆ دەكرێت".

گوتیشی: "ھەوڵدەدەین لە ماوەی ساڵێكدا پێشانگای كتێب لە سەرجەم شارەكانی كوردستان بكەینەوە و كۆڕ و سیمینار ئەنجامبدەین".

ھ.م