توركیا: سزاكانی ئه‌مه‌ریكا نامانوه‌ستێنێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگه‌یاند، "سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، نابنه رێگر له‌به‌رده‌م توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری پێویست سه‌باره‌ت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بدات".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه، كه داوایان كردبوو، (به هۆی راكێشانی هێڵی غاز و كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی) له بودجه‌دا سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێندرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "درووستكردنی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م هاوبه‌شی توركیا له به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی (ئێف35)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره هه‌موو پابه‌ندییه‌كی جێبه‌جێ كردووه، دووباره بانگه‌شه‌كردن بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا به هۆی كڕینی (ئێس400) و گرتنه‌به‌ری رێككاری دژ به هێڵی غازی توركی، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن، كۆنگرێس رێز له بڕیاری وڵاته‌كه‌مان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ناگرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌ندامانی كۆنگرێسی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، "هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و واشنتن له‌باربه‌رن، ئه‌مه‌شیان به كاریگه‌ری نه‌یارانی توركیایه".
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، "سزاكان و زمانی هه‌ڕه‌شه، توركیا پاشگه‌ز ناكه‌نه‌وه، له‌وه‌ی رێككاری پێویست بۆ پاراستن و دابینكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بگرێته‌به‌ر".