ئه‌مشه‌و كلاسیكۆی سه‌رزه‌وی به‌ڕێوه ده‌چێت
بارسێلۆنا له كلاسیكۆی ئیسپانیا و له یارییه دواخراوه‌كه‌ی گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، بارسێلۆنا به جیاوازی گۆڵ پێشه‌نگی له ریال مه‌درید گرتووه و لیۆنێل مێسیش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێشه‌نگایه‌تی گۆڵكاری كلاسیكۆ ته‌نیا گۆڵێك له دیستیڤانۆ دووره.
بارسێلۆنا 24 كاتژمێر پێش كلاسیكۆ له یاریگای راهێنانه‌كانی تیتۆ ڤیلانۆڤا دواین راهێنانی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئه‌نجامدا،
هه‌موو یاریزانه‌كان له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه لیۆنێل مێسی و ئه‌نتوان گریزمان به‌شداری راهێنانه‌كانیان كرد و تا كۆتاییش به‌رده‌وامبوون.
بارسێلۆنا بۆ یاری كلاسیكۆعوسمان دێمبلی و ئارسه‌ر میلۆ له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا دوورخراونه‌ته‌وه و یاریی ناكه‌ن.
جگه له ركابه‌ری هه‌ردوو یانه، مێسی و بنزیماش ركابه‌ری له‌سه‌ر گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ده‌كه‌ن، هه‌ردوو یاریزان خاوه‌نی 12 گۆڵن جگه له‌وه‌ش مێسی چاوی له‌وه‌یه ژماره‌كه‌ی بۆ گۆڵكاری كلاسیكۆ زیاتر بكات كه ئێستا 17 گۆڵی هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵ له دیستیڤانۆی گۆڵكاریی مێژوویی كلاسیكۆ دووره.
له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید ئاماده‌كاریی ته‌واوی بۆ یه‌كه‌م كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا كردووه و ده‌یه‌وێت له یاری كلاسیكۆ به به‌ردێك دوو چۆڵه‌كه بپێكێت، یه‌كه‌میان چۆڵكردنی پێشه‌نگایه‌تیه به بارسێلۆنا و دووه‌میشیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆیه‌تی له یارییه‌كانی كلاسیكۆ.
سه‌ختتنرین ئه‌ركی زیدانی راهێنه‌ر بۆ ئه‌م یارییه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شوێنی ئێدین هازارده كه ئه‌م یاریزانه به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕاوه، ره‌نگه گاریس به‌یڵ یاخود رۆدریگۆ له هاوشانی بێنزێما یاریی بكه‌ن، كه یاریزانه وێڵزیه‌كه دوای دابڕان به‌هۆی پێكانه‌وه گه‌ڕایه‌وه راهێنانه‌كان و بۆ كلاسیكۆ ئاماده‌یه.
مێره‌نگی پشتبه‌سته به كه‌ریم بێنزێما كه ئه‌م یاریزانه فه‌ره‌نسیه له‌گه‌ڵ یانه‌كه به باشترین كاته‌كانی تێپه‌ڕ ده‌بێت، له پێشه‌نگی گۆڵكارانیش ركابه‌ری لیۆنێل مێسی ده‌كات، فێدێریكۆ ڤاڵڤێردیش ده‌دره‌وشێته‌وه و بووه‌ته ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی له ناوه‌راستی تیپه‌كه.
زیزۆ له یاریی رابردوویان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا پشووی به كاسیمیرۆ دا و ئه‌م یاریزانه‌ی له مه‌ترسی راگیران دوورخسته‌وه، چونكه له‌و یارییه‌دا به وه‌رگرتنی كارتێكی دیكه ئه‌وا نه‌یده‌توانی له كلاسیكۆ یاریی بكات.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م یارییه به‌هۆی دۆخی نائارامی كه‌ته‌لۆنیا له گه‌ڕی ده‌یه‌م دواخرا.