هاوپهیمانان چاویان له هێزێكی یهكگرتووی پێشمهرگهیه
K24 - ههولێر:
بۆ ساڵی داهاتوو هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە مەشق و راهێنانەکانیان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تیمی کوردستان٢٤ یاوەری شاندێکی هاوپەیمانانی کرد لە سەردانێکیان بۆ چەند بنكهیهكی مهشقی هێزی پێشمەرگە، فەرماندەی ناوەندی کوردستان بۆ مەشق و هەماهەنگی کە بەرپرسیاری پرۆسەی مەشقە بە کوردستان 24ی گوت: "ساڵی داهاتووش مەشقەکان بەردەوام دەبن تا هێزێکی یەکگرتووی پێشمەرگە درووستبکەن".
هاوکات راوێژکاری فەرماندەی گشتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعشیش دەڵێ کار بۆ بەهێزکردنی یەکەکانی ژنان لەناو پێشمەرگە دەکەن.
پهیامنێری كوردستان 24، هاوڕێ لهگهڵ هاوپهیمانان، بە دوو ھەلیکۆپتەری بلاک ھۆکی ئەمریکی لە ئاسمانی ھەولێرەوە چووه ئاسمانی کەرکووك و دواتر سلێمانی.
بنكهی مهشفی مانێلایە له چهمچهماڵ، لە ژێر چاودێری ناوەندی کوردستان بۆ مەشق و ھەماھەنگییە کە لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەڕێوە دەبرێ.
ھێزی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتی راھێنەرانی ئیتاڵیا و ئەمریکا و بریتانیا مەشقی سەربازی وەردەگرێ تا بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر ئامادەبێت.