له‌ دێرزوور داعش هێرشیكرده‌ سه‌ر پێگه‌كانی سوپای سووریا

رووبه‌رێكی فراوانی داگیركرد

K24 – هه‌ولێر:

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه‌، شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش هێرشێكی توندیان كردووه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌كانی سوپای سووریا له‌ نزیك دێرزوور و پێشڕه‌ویان كردووه‌.

روانگه‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، هێرشه‌كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌كانی سوپای سووریا له‌ باشووری دێرزوور و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند روویداوه‌ و داعش توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراواندا بگرێت.

هاوكات كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا روویان له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی سنووری پارێزگای دێرزوور كردووه‌.