جەنەڕاڵ مۆتۆرز زیاتر لە 900 هەزار ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دەکشێنێتەوە
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرزی ئەمهریکی لە پلانیدایە زیاتر لە 900 هەزار ئۆتۆمبێل لە تەواوی جیهاندا بکشێنێتەوە، کە هۆکارەکەی بوونی مەترسییەکانی گڕگرتنه لە بەشی ئیستۆپ کردن.
بە گوێرەی پلانی جەنەراڵ مۆتۆرز، کۆمپانیاکە لە ئهمهریكا 550 هەزار ئۆتۆمبێلی شێڤرۆلێت سلڤرادۆ و جی ئێم سی سێرا و کادیلاک سی تی لە مۆدێلەکانی 2019 لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە.
هەروەها 400 هەزار بارهەڵگری شێڤرۆلێت سیلڤرادۆ و جی ئێم سی سێرا لە هەردوو مۆدێلی 2019 و 2020 لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە بەهۆی هەڵەی کارگەیی لە دیزاینی باترییەکەی کە دەبێتە هۆی گڕگرتن.