بۆ یەکەم جار لە بەریتانی بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە ئاستی پێوانەیی تۆماردەکات

بۆ یەکەم جار بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە

K24 – هه‌ولێر:

بەرپرسێک بۆ بۆ رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی راگەیاندووە، بۆ یەکەم جار بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە پێش گازی سروشتی دەکەوێت.

بەوەش لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ کۆی بەرهەمهێنانی کارەبا لە تۆڕباینەکانی با و پانێلەکانی خۆرهەتاو و و وزەی کارۆئاوی 38.9 لە سەدا بووە ، لە کاتێکدا 38.8 لە سەدا کارەبا لە گازی سروشتی بەرهەمهاتووە لە هەمان ماوەدا.

هاوکات بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی وزە و کار، لە سێ مانگی سێیەمی ئەمساڵ تەنیا یەک لە سەدای کارەبا لە خەڵووز بەرهەم هاتووە.

ئەو داتایانە ئاماژە بەوەدەکەن هەوڵەکانی حکوومەتی بەریتانی بەردەوامە بۆ ئەوەی زیاتر پشت بە وزە پاکەکان ببەستێت لە بڕی نەوت و گاز و خەڵووز.