وەزیری نەوت زیاتر لە هەزار هەلی کاری دیکەی بۆ زیقار تەرخانکرد

بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و کۆمپانیاکان و شێخی عەشیرەتەکان

K24 – هه‌ولێر:

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە هەزار هەلی کاری نوێ بۆ پارێزگای زیقار تەرخان دەکەن.

وەزیری نەوت لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری زیقار گووتی: وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و کۆمپانیاکان و شێخی عەشیرەتەکان و هەماهەنگی لەگەڵی خۆپیشاندەران رێوشوێنێک دادەنێن بۆ دامەزراندنی گەنجانی زیقار، کە لەسەر بنەمای یەکسانی و بڕوانامەی کەسەکان بێت.

هەروەها وەزیری نەوت جەختی لەوە کردەوە، کە وەزارەت و کۆمپانیا نەوتییەکان پەرۆشن بۆ بەشداری کردنی کارا لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ پارێزگاکان، گووتیشی: وەزارەت کاردەکات لەسەر پەرەپێدانی دامەزراوە نەوتییەکان و وەبەرهێنان لە گازی هاوتای نەوت.