2019 کارەساتە سروشتییەکان 140 ملیار دۆلار زیانی بە جیهان گەیاندووە

وەک زریانی کەمەرەیی و لافاوەکان

K24 – هه‌ولێر:

کۆمپانیای بیمەی سوویسری 'سوویس رێ' رایگەیاند، قەبارەی زیانەکانی بەهۆی کارەساتە سروشتییەکان بە جیهان کەوتووە لەمساڵدا 140 ملیار دۆلارە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2018 قەبارەی زیانەکان 176 ملیار دۆلار بوو.

ئەو کۆمپانیایە رایگه‌یاند، لە ساڵی 2019ـەدا کارەساتە سروشتییەکانی وەک زریانی کەمەرەیی و لافاوەکان 133 ملیار دۆلار زیانی بە جیهان گەیاندووە.

هاوکات ئەو کۆمپانیا سوویسریە پێی وای، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا هۆکاری سەرەکین بۆ کارەساتە سروشتییه‌کان کە تا ئێستا چاره‌سەر نەکراون، کە مەترسیی دووبارە بوونەوەیان لێدەکرێت و مەترسی دیکەش لە ئارادان وەک زۆری باران بارین و وشکەساڵی.

کۆمپانیاکە دەڵێت: زیانەکانی بۆ کۆمپانیاکانی بیمەی جیهانی گەیشتووەتە 56 ملیار دۆلار لە ئه‌مساڵدا، کە 93 ملیار دۆلار کەمترە بەراورد بە ساڵی 2018.

هاوکات ئەو کۆمپانیایە دەڵێت: بەهۆی کارەسەتە سروشتییەکان لە ئه‌مساڵ نزیکەی هەزار کەس مردوون یاخود بێ سەروشوێنن.