شاژنە ئەلیزابێس: دەرچوون لە کۆتایی مانگی داهاتوو ئەولەوییەتی کاری حکوومەتە
K24 – ههولێر:
شاژنە ئەلیزابێت رایگەیاند، کاری لە پێشینەی حکوومەتی بەریتانیا کارکردنە بۆ ئەوەی لە 31 مانگی داهاتوو لە یەکێتی ئەوروپا جیابێتەوە، و دواتر دانوستاندن لەسەر رێککەوتنی بازرگانی ئازاد لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکە بکەن.
لە ئاهەنگی دەورەی پەرلەمانی نوێ دوای سەرکەوتنی بۆریس جۆنسۆن لە هەڵبژاردنی گشتی، شاژنە ئەلیزابێت پلان و پڕۆگرامی حکوومەتی نوێی بڵاوکردەوە.
شاژن بۆ پەرلەمانتاران رایگەیاند، کاری لە پێشینەی حکوومەت دەرچوونە لە یەکێتی ئەوروپا لە 31 مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو.
H.J