نزیكه‌ی 50 كه‌س ده‌یانه‌وێت ببنه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: "48 كه‌س داواكارییان پێشكه‌شی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه كێبڕكێی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقه‌وه".
عه‌باس ئه‌لعه‌تافی، به رۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراقی گوتووه: "حكوومه‌ت وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر له رێگای وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رده‌وامه له كاره‌كانی، تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاریی ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه، تا ئێستا 48 داواكاریی گه‌یشتووه‌ته ده‌ست سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته دیاریی بكرێن، به‌ڵام هێشتا رێككه‌وتن له‌سه‌ر هیچ یه‌كێك له‌و كه‌سانه نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌ندێك له‌و كه‌سانه وه‌ك تاكه كه‌س داواكارییان پێشكه‌شكردووه و هه‌ندێكیشیان له‌لایه‌ن حزبه‌كانی عێراقه‌وه كاندید كراون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان كاندیدی مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندانن".
ئه‌لعه‌تافی گوتوویه‌تی: "پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بێت له گه‌نجه تازه‌كان، موجامه‌له‌ی كه‌س نه‌كات و ئازا و ده‌ستپاك و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له كاری مه‌یدانیدا، له‌ناو عێراق بێت و خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی وڵاتانی دیكه نه‌بێت، چونكه ئه‌وانه‌ی تا ئێستا بۆ پۆسته‌كان دیارییكراون زۆرینه‌یان له‌وانه بوون كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوون".
ئه‌وه له كاتێكدایه ماوه‌ی ده‌ستووریی بۆ دیاریكردنی ناوی كاندیدی نوێی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران شه‌وی یه‌كشه‌ممه كۆتایی دێت.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئێستا له‌نێوان قه‌واره سیاسییه‌كان و به‌ره‌ی خۆپیشانده‌ران ململانێی توند هه‌یه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، حزبه‌كان هه‌ندێك ناو پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و خۆپیشانده‌ران ره‌تیانده‌كه‌نه‌وه، چونكه ده‌یانه‌وێت سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو پێشتر له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا نه‌بووبێت و خاوه‌نی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه بێت كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی گه‌لانی عێراقه.