ماوه‌ی ده‌ستووریی ته‌واو ده‌بێت و سه‌رۆك كۆماری عێراق دوو دڵه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند: "سه‌رۆك كۆماری عێراق له پرسی راسپاردنی كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق دوو دڵه".
حاكم زاملی، سه‌ركرده‌ی ره‌تی سه‌در به رۆژنامه‌ی (العربي الجديد)ـی گوتووه: "تا ئێستا سه‌رۆك كۆمار دوو دڵه له پرسی ده‌ستنیشانكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ده‌ست له‌و كاندیده حزبیانه‌ی خۆیان هه‌ڵناگرن كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه".
زاملی به رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گوتووه: "زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوه‌كانیان وه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبارن، هه‌ندێكیان دۆسیه‌كانیان له سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی پێشووتر ره‌شتره، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه هه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سانه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێردرێن، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ره‌تده‌كرێنه‌وه و خۆپیشاندانه‌كانیش زیاتر و گرژتر ده‌بن، دوو دڵی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه".
ئه‌وه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوای ده‌وامی فه‌رمی له كاتژمێر 3ـی پاشنیوه‌ڕۆ، ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووری عێراق كۆتایی دێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر كاندیدێك به فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاریی نه‌كرێت، عێراق ده‌كه‌وێته بۆشایی ده‌ستوورییه‌وه، هه‌ر چه‌نده شاره‌زایانی یاسا تا ئێستا له راڤه‌كردنی ده‌رهاویشته‌كانی ناكۆكن، هۆكاری ناكۆكییه‌كه‌ش به‌هۆی ناڕوونی ماده‌كانی ده‌ستووری عێراقه‌وه‌یه و هه‌ندێك له به‌ند و بڕگه‌كانی زیاتر له راڤه‌یه‌كی بۆ ده‌كرێت.
هه‌ندێك له شاره‌زایانی یاسا ده‌ڵێن، دوای تێپه‌ڕبوونی 15 رۆژ به‌سه‌ر ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووردا، مافی سه‌رۆك كۆماره سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت به‌شێوه‌ی كاتی وه‌ربگرێت. له هه‌مان كاتدا به‌شێكی دیكه‌ی شاره‌زایانی یاسای ده‌ستووری پێیانوایه، مه‌به‌ست له‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار به‌شێوه‌ی كاتی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێت، له‌وكاتانه‌دایه كه یان سه‌رۆك وه‌زیران بمرێت، یان نه‌خۆش بێت یان دیارنه‌مابێت. به‌ڵام له كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیران مابێت، پێویست به گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنانه ناكات و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كانی. ئه‌وه‌ش ئه‌و سیناریۆیه كه شرۆڤه‌كاران پێیانوایه له‌كاتی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت و عادل عه‌بدولمه‌هدی له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت. تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخێكی گونجاو ده‌ڕه‌خسێت و یاسای هه‌ڵبژاردن رێكده‌خرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه ساڵێكی ته‌واویشی پێویست بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مرۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی پرسیاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماره‌وه كه "گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی په‌رله‌مان" كێیه و له رووی ده‌ستوورییه‌وه چه‌ند ده‌كرێت كاندیدێك له ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌كانی ناو په‌رله‌مان دیاری بكرێت، وه‌ڵامی سه‌رۆك كۆمار بداته‌وه.