رووسیا وەڵامی ئەمەریكا دەداتەوە

"سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا لە هەناردەکرنی گاز بەردەوام دەبین"

K24 - ھەولێر

رووسیا رایدەگەینێت، سەرەڕای سزاكانی ئەمەریكا لە پڕۆژەی ھێڵی بۆری گاز بەردەوام دەبن.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، مۆسكۆ بێ گوێدانە سزاكانی ئەمەریكا لە پڕۆژەی درێژكردنی ھێڵی بۆری بۆ  گواستنەوەی گازی سرووشتی لەنێوان رووسیا و ئەڵمانیا بەردەوامدەبێت .

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راشیگەیاند، مۆسكۆ دەستیپێكردووە و بەردەوامیش دەبێت لە جێبەجێكردنی پڕۆژە ئابوورییەكانی و رێگە نادات سزای ھیچ لایەنێك كاریگەری نەرێنی بخاتە سەر پلانەكانی.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنی شەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رایگەیاند كە سزاكانی دژ بە ھەردوو پڕۆژەی نۆردستریم دوو و تورکیش ستریم تایبەت بەگاز دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەبەرامبەریشدا، رووسیا سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر کۆمپانیای نۆرد ستریم بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێناسەكرد.

ھ.م