"بە لێشاو هەنگوین و هەنگی نەخۆش دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان"

هه‌نگوینی خۆماڵی و هه‌نگه‌وانان زیانمه‌ندی یه‌كه‌من
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

بە قاچاخ هێنانی هەنگوین و هەنگ مەترسی لەسەر هەنگەوانانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە و  دەڵین  پێویستیان بە ھاوکارییە چونکە بەهۆیەوە 2 ساڵە زەرەرمەند بوون. بە جۆرێك 80 لەسەدای هەنگەوانان دووچاری زیان بوون.

مەترسیيەك  لەسەر ھەنگەوانان دروست بووە ماوەی دووساڵە لە 80% یان  زەرەرمەندبوون، قاچاغی ھێنانی ھەنگوین و ھەنگ ئەو مەترسیە گەورەی دروست کردووە لە سنوورەکان، ھەنگی نەخۆش و ھەنگوینی بێ کوالیتی دەھێندرێت و لەبازاڕەکان ساغ دەکرێتەوە.

ئێستا ھاووڵاتیان نازانن کام بەرھەم خۆماڵیيە و کامەش ھاوردەکراوە، بەئەستەم بۆیان جیادەکریتەوە، ئەمەش نیگەرانی لای ھەنگەوانان دروستکردووە و داوای چارەسەر دەکەن.

ھەرچەندە وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریداوە ھاوردەکردنی ھەنگوین قەدەغە بکرێت، بەڵام نەتوانراوە بەتەواوی رێگری لەبەقاچاغ ھێنانی بگیرێت, لێژنە ھاوبەشەکانیش ھەر ھەنگوینێکی ھاوردەکراوە دەستی بەسەر بگیرێت لەبازاڕەکاندا فرۆشیارەکەی رووبەرووی یاسا دەکەنەوە.