سوپای سووریا گه‌مارۆی خاڵێكی سه‌ربازی توركیا ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سووریا رایگه‌یاند، هێزێكی سوپای سووریا خاڵێكی سه‌ربازی توركیایان له شارۆچكه‌ی "صرمان" له خۆرهه‌ڵاتی "معرة النعمان"ی سنووری پارێزگای ئیدلب، گه‌مارۆ داوه.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، شه‌ڕی توند له نێوان گرووپه چه‌كدارییه‌كان و سوپای سووریا له‌و ناوچه‌یه روویداوه.
روونیشیكرده‌وه، سوپای سووریا، ته‌نیا (5) كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی "جرجناز"ی ناوچه گوندنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری "معرة النعمان" دووره.
روانگه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كاروانێكی سوپای توركیا رووی له ناوچه‌كه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كی سه‌ربازی بگه‌یه‌نێته میلیشیا چه‌كداره‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری سووریا".