گه‌مارۆی ئه‌مه‌ریكا ددانی ئێرانییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌رێنێ
K24- هه‌ولێر:
قەیرانی ئابووری كاریگەری لەسەر چوونی ھاووڵاتیان بۆ پزیشكی ددان لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان داناوە، تێچووی چارەسەری یەك ددان به شێوه‌یه‌ك به‌رزه كە خەڵك بە ناچاری وەكو دوا رێگە و چارەسەر بەناچاری ئەو ددانەی ئازاری ھەیە دەردەھێنن، ھاووڵاتیان دەلێن: گرانی و نەبوونی بیمەی پزیشكی ھۆكاری ئەو دۆخەن.
له‌مباره‌شه‌وه بەھنام عەباسیان، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای پزیشكانی ددان لە ئێران رایگەیاندووە، له 70%ـی خەڵكی ئێران توانای سه‌ردانی پزیشكی ددانیان نیە، ھەربۆیە بەشی زۆری خەڵك روو لە نەخۆشخانە حكوومییەكان دەكەن و لەوێش ھەم قەرەباڵغە و ھەمیش خزمەتگوزارییەكان كەمترن و ئەوانەی كێشەی ددانیان ھەیە، زۆربه‌ی جاره‌كان بەناچاری بۆ رزگاربوون لە ئازار ددانەكە دەردەھێنن.
ئێستا زۆربەی ھاوڵاتیانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان بەھۆی زۆری تێچووی سه‌ردانی پزیشك، بیر لە جوانكاری ددان ناكەنەوە، تەنیا دەیانەوێ بە شێوەیەك له شێوه‌كان لە ئازاری ددانەكانیان رزگاریان بێت.
H.B