كاریگه‌رییه‌كانی دانانی پێوه‌ری زیره‌كی ئاو ده‌ركه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
مەسعود کاڕەش، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان سوودێكی باشی ھەبووە و توانیویەتی خەرجییەكی زۆری ئاو بگەڕێنێتەوە، بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەكەش داوای ھاوكاری لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان دەكەن.
له هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی دانانی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ ئاو و كاره‌با ده‌ستیپێكردووه و به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌رێم، تا سه‌ره‌تای مانگی ئازار/ مارسی داهاتوو، پێوه‌ری ئاو دابنێن.