پارێزگاری نه‌ینه‌وا: 7 ملیار دینار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ته‌رخانكراوه‌

پێویستی بە بڕی 10 ملیار دۆلار ھەیە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

قەزای شنگال بۆ جارێكی دیكە ئاوەدانكردنەوەی، پێویستی بە بڕی 10 ملیار دۆلار ھەیە، چونكە بە ھۆی شەڕی داعش بەشێكی زۆری شارەکە وێران بووە و زیان بەر ژێرخانی ئابووری شنگال كەوتووە.

پارێزگاری نەینەوا لەکاتی سەردانی شنگال بە كوردستان24ى راگەیاند،  پلانیان ھەیە ئاوەدانكردنەوەی شنگال بخەنە كاری لە پێشینەیان و ئێستا بڕی 7 ملیار دینار بۆ ئاوەدانكردنەوە و ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەك تەرخانكراوە.