"سیمیۆنی چهكێكی بههێز له دژی ركابهرهكانی دهگوازێتهوه"
ئاتڵێتیکۆ مەدرید دەیەوێت لە میرکاتۆی زستانە ئێدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی بگوازێتەوە ریزەکانی.
سەرچاوەکانی نزیک لە رۆخێ بلانکۆس بڵاویان کردووتەوە بەرپرسانی ئەم یانەیە لە پێناو گواستنەوەی ئێدینسۆن کاڤانی گۆڵکاری ئۆرۆگوایی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە و هەردوولا لەسەر ئەم بابەتە رێکەوتنیان کردوو، بەڵام تاوەکو ئێستا یانە ئیسپانیەکە هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ هاوتا فڕەنسیەکەی نەکردووە.
پێگهی ئاسی ئیسپانیا نووسیویهتی: سیمیۆنی دهیهوێت سنوورێك بۆ ركابهرهكانی له لالیگا دابنێت و هێڵی پێشهوهی به گواستنهوهی كاڤانی بههێز بكات.
کاڤانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فڕەنسیەکە لە هاوینی2020 کۆتایی دێت و رۆخێ بلانکۆس دەیەوێت ئەم زستانە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی و چاوەڕێ نرخەکەی دەکەن، بەڵام لە ئەگەری سەرنەگرتنی ئەو گواستنەوەیە، یانە مەدریدیەکە دەتوانێت هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر گۆڵکارە ئۆرۆگواییەک بگوازنەوە ریزەکانیان.