شاندێكی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له پاریس تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی سه‌ربازی ون داده‌نێن
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یەکەمجار له مێژووی دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی سه‌ربازی ون، له پاریس به مه‌راسیمێكی شایسته بەئامادەبونی نوێنەرانی وەزارەتی بەرگری فەرەنسا و ئەکادیمیای سەربازی و فیدراسیۆنی جەنگاوەرە دێرینەکانی فەرەنسا و رەوەندی کوردی، به ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەگەڵ ئاڵای فەرەنسا مەراسیمێکی تایبەت بۆ رێزگرتن لە پێشمەرگە لەمۆنۆمێنتی سەربازی ون لەنزیک شەقامی شانزێ لیزێ بەرێوەچوو.
بۆ بەرز ڕاگرتنی رۆڵی سەرەکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لە تێشکاندنی داعشدا، فەرەنسا بۆیەکەم جار شاندێکی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بەفەرمی بانگھێشتی پاریس دەکات و به رێوره‌سمێكی سه‌ربازی شایسته لەسەر مۆنۆمێنتی سەربازی ون لەپاریس سه‌رۆكی شاندی سەرۆکی شاندی هێزی پێشمەرگەی زێره‌ڤانی ئاگری سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی ون داده‌گیرسێنێت و تاجه گوڵینه داده‌نێت و دەڵێت: "ئەمە رۆژێکی مێژووییە بۆ كورد"
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان كه به‌شداری رێوره‌سمه‌كه‌بوو تاجه گوڵینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دانا و خۆشحاڵە كه‌بەو شێوەیە رێز لە پێشمەرگە دەگیرێت و دەڵێت: "ئەمە به‌ری رەنج و خوێنی هه‌موو شەھیدانی کوردستانە".
مۆنۆمێنتی سەربازی ون لەپاریس لەساڵی 1806 لەلایەن ناپلیۆنەوە دروستکراوە، یەکێکە لەسیمبولە نیشتیمانییەکانی فەرەنسا و ھەموو بۆنە نیشتیمانییەکان لەم شوێنەدا به‌ڕێوه‌ده‌چن.