دوای برێکزت ئەوروپا سێ ئامانجی رێککەوتنی هەیە لەگەڵ بەریتانیا

یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکی ئەرێنی لەگەڵ بەریتانیا کاردەکات

K24 – هه‌ولێر:

میشێل بارنێ دانوستاندنکاری یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، دوای برێکزت سێ ئامانجییان سەرەکیان هەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەریتانیا.

ئەو دانوستاندکارەی یەکێتی ئەوروپا لە گوتارێکیدا بۆ پێگەی پرۆجێکت سیندیکەیت بڵاویکردووەتەوە، گەیشتن بە رێککەوتن و پەسەندنکردنی تا کۆتایی ساڵی 2020 کە جۆنسۆن جەختی لێدەکاتەوە تەحەدایەکی گەورەیە، بەڵام ئەوەی لە توانامان دا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی بیهێنینە دی.

دوای دەرچوونی بەریتانیا لە 31 مانگی داهاتوو، 11 مانگ لە بەردەم لەندەن و برۆکسلە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن.

دانوستاندکاری یەکێتی ئەوروپا دەڵێت سێ ئامانجیان هەیە بۆ رێککەوتنەکە، کە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئاڵووگۆڕی زانیاری و ئاڵووگۆڕی بازرگانی لە خۆدەگرێت.

لەبارەی پەیوەندییەکان، یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکی ئەرێنی لەگەڵ بەریتانیا کار دەکات، هەروەها هاوکاری کردن  بۆ دابەشکردنی زانیارییەکان ئاستەمە بۆ وڵاتی سێیەم کە لە دەرەوەی ناوچەی شینگنە، بە بۆچوونی بارنێ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستی بە هەماهەنگی زیاترە.

لە درێژەی گوتارەکەی دا ئەو دانوستاندنکارە نووسیوەیەتی، هەر رێککەوتنێک بۆ ئاڵووگۆڕێ بازرگانی ئازاد دەبێت بە گوێرەی یاساکان بێت، لە بوارەکانی هاوکارییەکانی حکوومی و ستاندەردەکان و دۆسیەکانی پەیوەست بە باج.

کە بەدیهێنانی ئامانجی سێیەمیان سەخت دەبێت، چونکە بۆریس جۆنسۆن رایگەیاندبوو رێککەوتنی بازرگانی دەبێت لە بەرژەوەندی بەریتانیادا بێت، نەک پەیوەست بێت بە یاساکانی یەکێتی ئەوروپا.

‌H.J