"یوڤێنتۆس له‌گه‌ڵ هالاند گه‌یشته رێككه‌وتن"
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا یوڤێنتۆس گرێبه‌ستی ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری یانه‌ی رێدبۆڵ ساڵزبۆرگی نه‌مسایی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرت دووپاتیده‌كاته‌وه یوڤێنتۆس ئه‌م گرێبه‌سته به‌رامبه‌ر 30 ملیۆن یۆرۆ له‌م زستانه یه‌كلا ده‌كاته‌وه و هالاند ده‌بێته یاریزانی خانمه‌پیره‌كه.
له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌رچاوه‌كان بڵاویانكرده‌وه مانچێسته‌ر یونایتد نزیكه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هالاند، به‌ڵام یوڤێنتۆس گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه و مینۆ رایۆلای به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانیشی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ ریزه‌كانی پاڵه‌وانه‌كه‌ی سێریا ئه‌ی، به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌ی له‌گه‌ڵ خانمه‌پیره‌كه هه‌یه و له هاوینی رابردووش رایۆلا توانی ماتیاس دێ لیخت بباته ئه‌و یانه‌یه.