وه‌لید موعه‌لیم: توركیا سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی په‌یڕه‌و ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا، وه‌لید موعه‌لیم له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT) رایگه‌یاند، توركیا له باكووری سووریا سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی جێبه‌جێ ده‌كات و له جه‌رابلووس و عه‌فرینیش، وه‌ك داگیركه‌ر ناوی شه‌قام و ناوچه‌كان ده‌گۆڕێت و سیستمی خوێندنی گۆڕیوه.
وه‌لید موعه‌لیم له باره‌ی بوونی توركیا له باكووری خۆرئاوای سووریا گوتی: توركیا پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێنه‌كردووه و هێزه‌كانی نه‌كشاندووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێوان رووسیا و توركیا رێككه‌وتن كراوه.
له باره‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات و جه‌زیره‌وه، موعه‌لیم گوتی: هێشتا رێككه‌وتنی نێوان رووسیا و توركیا له ئارادایه، به‌ڵام ره‌هه‌ندی سیاسه‌تی توركیا له ناوچه‌كه مه‌ترسیداره. توركیا كار بۆ پاكتاوی ره‌گه‌زی و شوێنگۆڕكێ به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات و خه‌ڵكی دیكه نیشته‌جێ ده‌كات، ئه‌وه سه‌قامگیری له‌بار ده‌بات. له رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا باس له پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌و ناوچانه نه‌كراوه.
له باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا رووسیا و ئێران وه‌ك وڵاتانی زامنكاری رێڕه‌وی ئه‌ستانه به‌ڵێنیان داوه، بوونی سوپای توركیا له ناوچه‌كه كاتی بێت، وه‌لید موعه‌لیم گوتی: ناتوانم بڵێم رووسیا و ئێران ده‌ستبه‌ری ئه‌وه‌یان كردووه، توركیا به كاتی له خاكی سووریا بێت، به‌ڵام جه‌ختیان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی له واقیع ده‌گوزه‌رێت به تایبه‌تی له عه‌فرین و جه‌رابلووس، له گۆڕینی دیموگرافیا، گۆڕینی ناوی شه‌قام و ناوچه‌كان و پرۆگرامی قوتابخانه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خات، ئه‌وه‌ی توركیا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، گوایه به كاتی له ناوچه‌كه‌یه راست نییه.
وه‌لید موعه‌لیم سه‌باره‌ت به درێژه‌كێشانی قه‌یرانی سووریا گوتی: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ندێك سازشمان كردبا، ئه‌و هه‌موو ساڵه قه‌یرانی سووریا به‌و جۆره نه‌ده‌مایه‌وه. دووه‌م: گه‌لی سووریا زۆری چه‌شت و به‌رگه‌ی گرت و ئارامی گرت، ئه‌م قۆناغه‌ش تێده‌په‌ڕێنین، ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌كات، سوپای سووریایه. خه‌ڵك ئه‌و راستییه ده‌زانێت، ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسانی داعش ده‌پارێزێت، گه‌شه‌ی به‌و رێكخراوه دا و ئه‌وه زانراوه و روونه، كه ئه‌مه‌ریكا وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر پرسی تیرۆر و تیرۆریستان ده‌كات.