یاداشتنامەیەك لەنێوان گومرگەكانی ھەرێمی كوردستان و ئێران واژۆ دەكرێت

شاندێكی گومرگەكانی ھەرێم لە تارانە

K24 - ھەولێر

گومرگەكانی ھەرێمی كوردستان و دەستەی گشتی گومرگەكانی ئێران، یاداشتنامەی هەماهەنگی و هاوکارییان واژۆ كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان، رۆژی دووشەممە 23/12/2019 یاداشتنامەی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان دەستەی گشتی گومرگەکانی ئێران و گومرگی هەرێمی کوردستان، لە لایەن میر ئەشرەفی، بریکاری وەزیری دارایی و ئابووری و سەرۆکی گشتی گومرگەکانی ئێران و ساماڵ عەبدورەحمان، بەرێوەبەری گشتی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان لە تارانی پایتەختی ئێران واژۆ كراوە.