زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی حەوت هەفتەی رابردووی بەرزدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
لەگەڵ نزیک بوونەوە لە بۆنەکانی سەری ساڵ، نرخی زێڕ لە میانی مامەڵەکانیدا بۆ بەرزترین ئاستی حەوت هەفتەی رابردووی بەرزبوونەوە تۆمار دەکات.
هەروەها بازاڕەکان لە چاوەڕوانی بەرەوپێشچوونەکانی بازرگانین لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و چین، وەک واژۆکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی بازرگانی نێوانیان.
لەگەڵ داخرانی بازاڕەکان لە دوێنێ سێشەممە رابردوو، گرێبەستە داهاتووەکانی ئەو کانزا زەردە بۆ مانگی شوبات بە رێژەی 1.1% و16.10 دۆلار بۆ 1504.80 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە، کە ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە حەوت هەفتەی رابردوودا.
ھ.م