زاخارۆڤا: ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی فورات له‌رزۆكه
به هۆی بوونی سوپای ئه‌مه‌ریكاوه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "ماریا زاخارۆڤا"، رایگه‌یاند، "به هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل و بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی، ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی فورات له‌رزۆكه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (26ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، "ماریا زاخارۆڤا" له كۆنفرانسێكی میدیاییدا گوتی: "ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی پێی گه‌یشتووین، هێشتا له‌رزۆكه. هۆكاری سه‌ره‌كیش بوونی نایاسایی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه، هۆكارێكی دیكه‌ش به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ئیسرائیله بۆ سه‌ر خاكی سووریا".
له باره‌ی ره‌وشی پارێزگای "ئیدلب"یشه‌وه گوتی: "هه‌نگاو ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆڵ بێت، به‌ڵام ناكرێت بۆ هه‌تاهه‌تایه رێگه به بوونی ناوچه‌یه‌كی تیرۆریستیی له ئیدلب بده‌ین. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رووسیا داوا ده‌كات ئه‌و رێككارانه كارا بكرێن، كه له یادداشتی لێكتێگه‌یشتنی "سوچی" له (17ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018) ده‌ستنیشان كراوون.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا هێزه‌كانی سوپای سووریا روویان له سنووری پارێزگای ئیدلب كرد بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌و گرووپه به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی كه به لایه‌نگری توركیا ناوده‌برێن و له سنووری ئیدلب ده‌سه‌ڵاتدارن و ئه‌نقه‌ره‌ش دژایه‌تی خۆی بۆ هێرشه‌كانی سوپای سووریا ده‌ربڕیوه و داوای له رووسیا كردووه رێگر بێت له به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هێرشانه.
سه‌رچاوه: RT