له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركووك – تكریت پێنج هاووڵاتی له لایه‌ن داعشه‌وه گولـله‌باران كران
K24 – كه‌ركووك:
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركووك – تكریت، پێنج هاووڵاتیان گوله باران كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك، ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركووك – تكریت، بازگه‌یه‌كیان داناوه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
په‌یامنێری كوردستان24 باسی له‌وه‌شكرد، چه‌كدارانی داعش 5 ئه‌ندامی خێزانێكیان تیرۆر كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌ی داعش هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و دووی دیكه بریندار بوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاووڵاتیانه كه‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه.