پێنوێنەکانی ئەمهریکا لە شێوەی بڵق بەرزبوونەتەوە
K24 – ههولێر:
سەرۆکی کۆمپانیای کارگێڕی وەبەرهێنان ئەدڤایسۆر شەیرز رایگهیاند، بەرزبوونەوەی ئێستای پشکەکانی ئەمهریکا بڵقێکە و لە ساڵی داهاتوودا دەتەقێتەوە.
ئەو شرۆڤەکارە لە لێدوانێکیدا بۆ یاهوو فاینانس رایگەیاند، هۆکاری ئەو بڵقە بڕیاری بانکی فیدراڵی ئەمهریکایە بە کەمکردنەوەی رێژەی سوود سێ جار لەمساڵدا، بەوەش نرخی قەواڵەکان بەرزبووەوە.
هاوکات هۆشداریشیدا بەوەی، ئەگەر بانکی فیدراڵی لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو ئاماژە بە گۆڕانکاری لە نرخی سوود بکات ئەوا ئەو بڵقە دەتەقێتەوە، دابەزینی زۆر توند لە پێنوێنەکانی ئەمهریکا دەبینن کە لە 50 بۆ 60 لە سەدا دەبێت، هەروەها دابەزینەکەش زۆر خێرا دەبێت و دەرفەتی رووبەڕووبوونەوە نییە لە بەردەمیدا.