خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئێراق له ڕێكه‌وتى 24\12\2019 یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئێڕاقى په‌سه‌ند كرد، یاساكه پشت ده‌به‌ستێت له سه‌ر فره‌بازنه‌یى هه‌ڵبژاردن له سه‌ر ئاستى (قه‌زا یان زیاتر) و سیسته‌مى زۆرترین ده‌نگ بۆ دابه‌شكردنى كورسى په‌یڕه‌و ده‌كات.
لێره‌دا ده‌مانه‌وێ تیشك بخه‌ینه سه‌ر ناوه‌ڕۆكى یاساكه له ڕووى ته‌كنیكى و ڕه‌هه‌نده‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌م سیسته‌مه له مه‌یدانى كرده‌ییدا، به تایبه‌تیش له ئه‌گه‌رى هاتنه پێشه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.
پاشكۆى ئه‌م بابه‌ته بریتییه له خشته‌ى دابه‌شكردنى كورسییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به سه‌ر بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن له ته‌واوى قه‌زاكانى ئێڕاقدا.
له چوارچێوه‌ى خوێندنهوهكهماندا ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
- یاسه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كۆى ژماره‌ى كورسییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نه‌كردووه، به‌ڵكو به پێى ڕێكهوتنى نێوان فڕاكسیۆنه‌كان ته‌نها له خشته‌ى هاوپێچدا ئیشاره‌تى پێدراوه كه هه‌روه‌كو خۆیه‌تى و بریتیه له (329) كورسی كه (320)یان گشتى (9)شیان بۆ كۆتاى پێكهاته‌كان دابینكراوه.
- له ئامارى ژماره‌ى دانیشتوواندا پشتمان به‌و ژمارانه به‌ستووه كه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلان دانانى ئێڕاقیهوه ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرا.
- تێبینى جیاوازى زۆرمان كرد له ئامارى وه‌زاره‌تى پلاندانان كاتێك به‌راوردى ژماره‌كان ده‌كه‌ین له نێوان كۆى گشتى ژماره‌ى دانیشتووانى پارێزگا كه به ڕه‌نگى سوور له خشته‌كه‌دا ڕه‌نگكراوه له‌گه‌ڵ ژماره‌ى دانیشتوانى قه‌زاكان كه به ڕه‌نگى شین ڕه‌نگكراوه وه له یاساكه‌شدا پشت ژماره‌ى دانیشتووانى قه‌زاكان به ستراوه.
- له خشته‌ى هاوپێچدا ده‌رده‌كه‌وێت كه نرخى یه‌ك كورسى له‌سه‌ر ئاستى ئێڕاقدا بریتیه له ژماره‌ى (123595) هاونیشتیمانى له یه‌ك بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن، ئه‌م ژماره‌یه‌ش ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌یه‌ى كه بۆ نرخى یه‌ك كورسى دیاریكراوه له ده‌ستوورى به‌ركارى ئێڕاقدا كه له ماده‌ى (49/ یه‌كه‌م) ئاماژه‌ى بۆ كراوه و هاتووه كه‌وا (ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێكدێت له ژماره‌یه‌ك كورسى ئه‌ندامان به ڕێژه‌ى یه‌ك كورسى بۆ هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌س له ژماره‌ى هاونیشتیمانیانى ئێڕاق كه نوێنه‌رایه‌تى گه‌لى ئێڕاق ده‌كه‌ن....)
- كورسیه گشتییه‌كان كه ژماره‌یان (320) كورسییه دابه‌شمان كردووه‌ته سه‌ر بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن، به‌بێ دابه‌شكردنى كورسى كۆتاى پێكهاته‌كان چونكه ئه‌وان كه ژماره‌یان (9) كورسییه سنوورى پارێزگاكه‌یان ده‌بێته بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن، واتا كورسی كۆتاى پێكهاته‌كان ده‌نگى پێكهاته‌كه له ته‌واوى قه‌زاكانى سنوورى یه‌ك پارێزگا كۆ ده‌كرێته‌وه و ئه‌و كاندیده‌ى له سه‌ر ئاستى پارێزگادا زۆرترین ده‌نگى به ده‌ستهێناوه به براوه داده‌نرێت.
- جیاوازى زۆر له نێوان نرخى كورسى هه‌یه له نێوان پارێزگاكاندا بۆ نموونه له كه‌ركووك نرخى یه‌ك كورسى به‌رامبه‌ره به ژماره‌ى (136663) هاونیشتیمانى كه چى له پارێزگاى زیقار به‌رامبه‌ره به ژماره‌ى (113776) هاووڵاتیى، به‌مه‌ش نادادپه‌روه‌رى په‌یڕه‌و ده‌كرێت له دابه‌شكردنى كورسی.
- به پێى خشته هاوپێچهكانى ئه‌م تاووتوێیه ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌وا هه‌ندێك قه‌زا هه‌یه به‌پێى ژماره‌ى هاووڵاتیی چه‌ند كورسییه‌كى به‌ر ده‌كه‌وێت، كه‌چى هه‌ندێك قه‌زا هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌ى هاونیشتیمانیانى ناگاته ئاستى به ده‌ستهێنانى كورسى بۆیه بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنى سه‌ربه‌خۆى پێ نادرێت و له‌گه‌ڵ قه‌زایه‌كى دیكه یان زیاتر تێكه‌ڵ ده‌كرێت.
- به پێى شیكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى هاووڵاتییان قه‌زاى ناوه‌ندى مووسڵ له پارێزگاى نه‌ینه‌وا له سه‌ر ئاستى عێڕاق گه‌وره‌ترین بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، چونكه ژماره‌ى كورسییه‌كانى له (15,83) كورسى پێكدێت و له دواى ئه‌میش قه‌زاى ڕه‌سافه دێت له به‌غدا و ژماره‌ى كورسییه‌كانى پێك دێت له (14,62)، ئینجا قه‌زاى كه‌رخ له سنوورى پارێزگاى به‌غدا دێت و ژماره‌ى كورسییه‌كانى (12,88) ده‌بێت، كه‌چى له قه‌زاى ماوه‌تى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى كه به‌شى له ژماره‌ى كورسییه‌كان بریتیه له (0,08) و قه‌زاى سه‌لمان له پارێزگاى موسه‌ننا (0,10) و له خانه‌قین سه‌ر به پارێزگاى دیاله (0,12).
- له خشته‌ى هاوپێچ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا له كۆى (168) قه‌زا (78) قه‌زا كه ده‌كاته زیاتر له‌ڕێژه‌ى (%46) له كۆى قه‌زاكانى ئێڕاق به هۆى كه‌مى ژماره‌ى هاووڵاتییان بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنیان به‌ر ناكه‌وێت، بۆیه پێویسته له گه‌ڵ قه‌زایه‌ك یان چه‌ند قه‌زایه‌كى دیكه تێكه‌ڵ بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى كێبڕكێ له سه‌ر یه‌ك كورسى بكه‌ن به‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆر له قه‌زاكان نوێنه‌ریان نابێت له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى داهاتوودا، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بوایه خودى یاساكه ئه‌م دابه‌شكردنه‌ى بكردایه بۆ ئه‌وه‌ى به پێى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان پرۆسه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت كه‌چى ئه‌م دابه‌شكردنه خراوه‌ته ئه‌ستۆى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن، به‌مه‌ش پێكهاته نوێیه‌كه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن رووبه‌ڕووى كێشه و گرفت و مقۆمقۆى زۆر ده‌بێته‌وه، چونكه پڕۆسه‌یه‌كى ئاڵۆز و تێكه‌ڵاو و مه‌ترسیداره به تایبه‌تى له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم.
* ئه‌ندامى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى (پ.د.ك)، ماسته‌ر له بوارى یاساى هه‌ڵبژاردن.